به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار: 26
مێژووی بڕیار:16/10/1994
بڕیار
به پێی حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاسای ژماره(1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق و ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ری، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 16/10/1994 دا ئه‌م بڕیاره‌ی خواره‌وه‌ی ده‌رچوواند:
1/ هه‌موو فه‌رمانبه‌ر وكارمه‌ندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ئه‌م پارانه‌ی مانگانه پێ ده‌درێ وه‌كو ده‌رماڵه‌یه‌كی بڕاوه، جگه له‌و مووچه و ده‌رماڵه‌یه‌ی كه مانگانه وه‌ریان ده‌گرن و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
أ/ 150 دینار له‌گه‌ڵ مووچه‌ی مانگانه‌یان دا.
ب/20 دینار له‌گه‌ڵ ده‌رماڵه‌ی ژن ومێردایه‌تی دا.
ج/5 دینار له‌گه‌ڵ ده‌رماڵه‌ی هه‌ر منداڵێكیان (تاكو 5 منداڵ).
د/5 دینار له بریتی هه‌ر ساڵێك له ساڵه‌كانی خزمه‌ت كردن.
2/ پێویسته له‌سه‌ر وه‌زیری دارایی و ئابووری رێنمایی پێویست بۆ جێ به‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره ده‌ربچوێنی.
3/پێویسته له‌سه‌ر وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ بكه‌ن.
4/كار به‌هیچ ده‌قێكی دیكه ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره‌دا نه‌گونجێ.
جوهر نامق سالم
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق