به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار: 25
مێژووی بڕیار:12/10/1994
بڕیار
به پێی حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاسای ژماره(1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر داوای وه‌زیری كشتوكاڵ و ئاودێری و ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ری، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 12/10/1994 دا ئه‌م بڕیاره‌ی خواره‌وه‌ی ده‌رچواند:
1/رووبه‌ری (1852) دۆنم له پارچه زه‌ویی ژماره (1/11)ی موقاته‌عه‌ی (56)ی (جدیده زاب)ی ئیگفا كرا‌و، دووباره به‌ناوی خاوه‌نی مافی ته‌صه‌روفی تۆمار ده‌كرێته‌وه له‌جیاتی پارچه زه‌وی یه‌كانی ژماره (1/4) و (1/12) و (1/11)ی موقاته‌عه‌ی (138)ی كه‌ردز ـ قوشته‌په‌و، هه‌ریه‌كه‌شیان به پێی ئه‌و پشكانه‌ی كه له دووا وێنه‌ی تۆماری عه‌قاریی ئه‌و پارچه زه‌وی یه ناوبراوانه به‌ریان ده‌كه‌وێ.
2/پارچه زه‌وی یه‌كانی ژماره (1/4) و (1/12) و (1/11)ی موقاته‌عه‌ی (138) ی كه‌ردز ـ قوشته‌په كه سه‌رجه‌می رووبه‌ره‌كه‌یان (1852) دۆنمه به زه‌وی ئه‌میری صرف تۆمار ده‌كرێته‌وه به‌ناوی وه‌زاره‌تی دارایی، بۆ مه‌به‌ستی چاكردنی كشتوكاڵ.
3/ رووبه‌ری (115) دۆنم و (5)ئۆلك له پارچه زه‌وی ژماره (1/13)ی موقاته‌عه‌ی (138) كه‌ردز و (1/6)ی موقاته‌عه‌ی (144) ی گۆمه‌گرد، هه‌ریه‌كه‌یان به پێی ئه‌و پشكانه‌ی كه له‌دووا وێنه‌ی تۆماری عه‌قاری ئه‌و دووپارچه زه‌وی یه، به‌ریان ده‌كه‌وێ.
4/ دوو پارچه زه‌ویه‌كه‌ی ژماره (1/13) ی موقاته‌عه‌ی (138)ی كه‌ردز و پارچه زه‌وی ژماره (1/6)ی موقاته‌عه‌ی (144) ی گۆمه‌گرد كه سه‌رجه‌می رووبه‌ره‌كه‌یان (115) دۆنم و (5) ئۆلكه به زه‌ویی ئه‌میری صرف تۆمار ده‌كرێنه‌وه به‌ناوی وه‌زاره‌تی دارایی بۆ مه‌به‌ستی چاكردنی كشتوكاڵ.
5/كار به‌هیچ ده‌قێكی دیكه ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره‌دا نه‌گونجێ.
6/پێویسته له‌سه‌ر وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ بكه‌ن.
7/ئه‌م بڕیاره له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمی دا جێ به‌جێ ده‌كرێ.
جوهر نامق سالم
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق