به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار: 24
مێژووی بڕیار:11/10/1994
بڕیار
به پێی حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاسای ژماره(1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر داوای وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ری، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق ئه‌م بڕیاره‌ی دا:
یه‌كه‌م: هه‌موو زه‌ویی و زارێكی صرفی ئه‌میریی له هه‌رێمی كوردستانی عێراق دا كه ببۆ مه‌به‌ستی گه‌شت وگوزاریی ته‌رخان كراون، ده‌بنه موڵكی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت وگوزار ـ ده‌سته‌ی گشتی گه‌شت وگوزار به بێ پاره، ئه‌مه‌ش به‌ده‌رده‌بێ له حوكمه‌كانی یاسا كارپێكراوه‌كان.
دووه‌م: ئه‌و زه‌وی و زارانه‌ی بۆ مه‌به‌ستی گه‌شت و گوزار دابه‌ش كراون به پێی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆرشی ژماره 353ی ساڵی 1980 ئه‌م معامه‌له‌یان له‌گه‌ڵ دا ده‌كرێ:
1-خاوه‌نی پرۆژه یا بینایه‌كی ته‌واونه‌كراوی گه‌شت وگوزاریی بۆی هه‌یه بیفرۆشێته یه‌كێكی دیكه به‌بێ زه‌وییه‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار ـ ده‌سته‌ی گشتی گه‌شت و گوزار ده‌بێ.
2-خاوه‌نی پرۆژه‌كه یا بینا گه‌شت و گوزارییه ته‌واو نه‌بووه كه بۆی هه‌یه بیفرۆشێته یه‌كێكی دیكه به‌بێ زه‌وییه‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش دیسان دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت وگوزار ـ ده‌سته‌ی گشتی گه‌شت و گوزار ده‌بێ، به‌مه‌رجێك له‌هه‌ر بارێك دا بێ، ده‌بێ له‌ماوه‌ی 3 ساڵ له مێژووی جێ به‌جێ كردنی ئه‌م بڕیاره ته‌واوی بكات، ده‌نا به پێچه‌وانه‌وه به‌بێ پاره ده‌بێته موڵكی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار ـ ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار.
3-هه‌موو زه‌وی وزارێكی دابه‌شكراو كه خاوه‌نه‌كانیان ده‌ستیان به بیناكردنی نه‌كردبێ له رۆژی جێ به‌جێ كردنی ئه‌م بڕیاره ده‌گه‌رێندرێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ـ ده‌سته‌ی گشتی گه‌شت وگوزار.
سێیه‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی تر ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره‌دا نه‌گونجێ.
چواره‌م: وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان ده‌بێ حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ بكه‌ن.
پێنجه‌م: ئه‌م بڕیاره له‌رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمی دا جێ به‌جێ ده‌كرێ.
				                                جوهر نامق سالم
                                              سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق