به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار: 23
مێژووی بڕیار:9/10/1994
بڕیار
به پێی حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده (56)ی یاسای ژماره(1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی له دانیشتنی رۆژی 9/10/1994 دا ئه‌م بڕیاره‌ی خواره‌وه‌ی دا:
یه‌كه‌م: بڕوانامه‌ی زانیستی كه دراوه به زانای ئایینی له‌لایه‌ن زانایه‌ك كه‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بڕوای پێیه‌تی، یه‌كسانده‌كرێ به بڕوا نامه‌ی ده‌رچووی (ئاماده‌یی خوێندنی ئیسلامی) ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئیسلامی.
دووه‌م/ ئه‌نجومه‌نی زانستی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئیسلامی به‌مه‌به‌ستی یه‌كسانی كردنی بڕوانامه‌كان، تاقی كردنه‌ویه‌كی ئوسوولی خاوه‌نی ئه‌و بڕوانامانه ده‌كات.
سێیه‌م/ به‌هیچ ده‌قێكی دیكه كارناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره دا نه‌گونجێ.
چواره‌م/ له‌سه‌ر وه‌زیره‌كان پێویسته حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ بكه‌ن.
جوهر نامق سالم
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق