به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق ژماره‌ی بڕیار: 21 مێژووی بڕیار:9/10/1994 بڕیار به پێی حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاسای ژماره(1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر داواكردنی ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن. ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 9/10/1994 دا ئه‌م بڕیاره‌ی دا: 1/ ساڵی خوێندنی (1993 ـ 1994) به ساڵی نه‌كه‌وتنی قوتابیان داده‌نرێ له قۆناغه‌كانی خوێندنی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی و په‌یمانگا و زانكۆكان. 2/ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ بكات و رێنمایی پێویست بۆ جێ به‌جێ كردنی ده‌ربچوێنێت. 3/كار به‌هیچ ده‌قێكی دیكه ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره‌ی دا نه‌گونجێ. 4/ئه‌م بڕیاره له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمی دا بڵاوده‌كرێته‌وه. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق