به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار: 17
مێژووی بڕیار:30/7/1994
بڕیار
به پێی حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاسای ژماره(1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر داوای وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئیسلامی و ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ری، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 30/7/1994 دا ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌ركرد:
1-ماوه‌ی خزمه‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ی ره‌سمی پیاوانی ئایینی (پێش نوێژ و خوتبه‌ده‌ر) له مزگه‌وت و ده‌زگا ئایینیه‌كان دا به خزمه‌تی ته‌واو حسێب ده‌كرێ بۆ مه‌به‌ستی سه‌ر موچه و به‌زركردنه‌وه و خانه‌نشینی به‌مه‌رجێك ئه‌و ماوه‌یه له 10 ساڵ پتر نه‌بێ.
2-لیژنه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباریئیسلامی هه‌رێمی كوردستان داده‌مه‌زرێ به سه‌رۆكایه‌تی بریكاری وه‌زیر و ئه‌ندامێتی به‌ڕێوبه‌ری گشتی دیوان و به‌ڕێوبه‌ری حقوق له وه‌زاره‌ت بۆ سه‌یركردن و جێ به‌جێ كردنی بڕگه(1)ی ئه‌م بڕیاره بڕیاری لیژنه‌ش ئیعترازگرتن هه‌ڵده‌گرێ له‌لای دادگای كار له پارێزگادا له ماوه‌ی 15 رۆژله مێژووی پێڕاگه‌یاندنی و بڕیاری دادگاش دوا بڕیاره.
3-پێویسته له‌سه‌ر وه‌زیره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ بكه‌ن.
4-ئه‌م بڕیاره له‌رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمی دا جێ به‌جێ ده‌كرێ.
				     جوهر نامق سالم
                     سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق