به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار: 13
مێژووی بڕیار:2/7/1994
بڕیار
به پێی حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاسای ژماره(1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر داوای وه‌زیری داد و موافه‌قه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 2/7/1994 ی‌دا ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌ركرد:
1/بڕی (0،001) له‌هه‌زارا یه‌كی به‌های موڵكه‌كه وه‌ك ره‌سم وه‌رده‌گیرێت له مامه‌ڵه‌ی لایه‌نگری تایبه‌ت به‌و عه‌قارانه‌ی تۆمار و فایله‌كانیان وونبوون یان له كه‌ڵك خراوون له ماوه‌ی راپه‌رینه پیرۆزه‌كه‌ی مانگی ئاداری 1991 دا.
2/حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره به‌سه‌ر ئه‌و مامه‌ڵانه‌دا جێ به‌جێ ده‌كرێت كه ره‌سمه‌كه‌یان نه‌دراوه.
3/كار به هیچ ده‌قێك ناكرێت پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره بێت.
4/پێویسته وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ بكه‌ن.
5/ئه‌م بڕیاره له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێت.
              				   جوهر نامق سالم
                            سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق