به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار: 11
مێژووی بڕیار:3/5/1994
بڕیار
به پێی حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاسای ژماره(1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر خواستی وه‌زیری داد و موافه‌قه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی خۆی له رۆژی 3/5/1994 دا ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌ركرد:
1/پێدانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ده‌سه‌ڵات وصه‌لاحیه‌ته‌كی دراوه‌ته پاڵ ئه‌نجومه‌نی داد (مجلس العدل) و كه له یاسای داواكاریی گشتی ژماره (159)ی ساڵی 1979 ی هه‌مواركراو دا هاتووه ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به ئه‌ندامانی داواكاری گشتی یه‌وه.
2/ئه‌ندامانی داواكاری گشتی (الادعاْ العام) مافی خۆیان له به‌رزكردنه‌وه و سه‌ر مووچه وصنف و گۆڕین له‌و ڕۆژه‌وه پێده‌درێت كه ده‌یان كه‌وێت.
3/ئه‌ندامانی داواكاری گشتی له كاتی به‌زركردنه‌وه‌یاندا (ترقیه) به ده‌رده‌بن له حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (ب ـ دووه‌م) له مادده (45)ی یاسای داواكاری گشتی ژماره (159)ی ساڵی 1979 ی هه‌مواركراو .
4/ پێویسته وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ بكه‌ن.
5/ ئه‌م بڕیاره له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێت.
              				                                                                    جوهر نامق سالم
                                                                                            سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق