به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار: 9
مێژووی بڕیار:3/5/1994
بڕیار
به پێی حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده (56) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر خواستی وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه و دوای موافه‌قه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق له دانیشتنی خۆ له رۆژی 3/5/1994 ئه‌م بڕیاره‌ی دا:
1-ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له ماوه‌ی 1945 ـ1958 دا به‌شداریان له ره‌وتی قاره‌مانانه‌ی بارزانی ی‌دا كردووه حوكمه‌كانی قانونی ژماره (9)ی ساڵی 1992 قانونی ته‌كریم كردنی پێشمه‌رگه بیانگرێته‌وه.
2-پێویسته وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ بكه‌ن.
3-ئه‌م بڕیاره له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێده‌كرێت.
				                                                                جوهر نامق سالم
                                                                             سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق