بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
بە ناوی گەلەوە
ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق
ژمارەی بڕیار: 35
ڕۆژی بڕیار: 20/4/2003
بڕیار
پشت بە حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددەی (56) لە یاسای ژمارە (1)ی هەمواركراوی ساڵی (1992) و لەسەر داوای ژمارەی یاسایی لە ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق, ئەنجومەن لە دانیشتنی ڕۆژی (20/4/2003)یدا ئەم بڕیارەی خوارەوەی دا:
یەكەم: ئەو باری ناكاوەی كە لە كوردستانی عێراقدا بەپێی بڕیاری ژمارە (34)ی ڕۆژی 19/3/2003 ی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق سەپێنرابوو, لادەبرێت, چونكە هۆكارەكانی سەپاندنی نەمان.
دووەم: هەر دەقێ پێچەوانەی حوكمەكانی ئەم بڕیارە بێت ناخرێتە بەركار.
سێیەم: پێویستە لەسەر ئەنجومەنی وەزیران حوكمەكانی ئەم بڕیارە بخاتە بەركار.
چوارەم: ئەم بڕیارە لە ڕۆژی دەرچوونییەوە دەخرێتە بەركارو لە (وەقایعی كوردستان)دا بڵاودەكرێتەوە.
د. ڕۆژ نوری شاوەیس
سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق