بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
بە ناوی گەلەوە
ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق
ژمارەی بڕیار: 34
ڕۆژی بڕیار: 19/3/2003
بڕیار
پشت بە حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددەی (56)لە یاسای ژمارە (1)ی هەمواركراوی ساڵی (1992) و لەسەر داوای ژمارەی یاسایی لە ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق, ئەنجومەنی نیشتمانی لە دانیشتنی ڕۆژی (19/3/2003)یدا ئەم بڕیارەی خوارەوەی دا:
یەكەم: لەبەر ئەگەری قەومانی جەنگ, هەرێمی كوردستانی عیراق دەكەوێتە ژێر بارودۆخی ناكاو (حالە الگواریو) تا ڕاگەیاندنێكی دیكە.
دووەم: ئەو جەریمانەی كە لەو ماوەیەدا دەكرێنە سەر خەڵك و موڵك و ماڵ بە هەلومەرجی توندوتیژ بۆ تێوەگلاوەكانیان لە قەڵەم دەدرێت.
سێیەم: هەر دەقێ پێچەوانەی حوكمەكانی ئەم بڕیارە بێت ناخرێتە بەركار.
چوارەم: پێویستە لەسەر ئەنجومەنی وەزیران حوكمەكانی ئەم بڕیارە بخاتە بەركار.
پێنجەم: ئەم بڕیارە لە ڕۆژی (19/3/2003)وە دەخرێتە بەركارو لە (وەقایعی كوردستان)دا بڵاودەكرێتەوە.
د. ڕۆژ نوری شاوەیس
سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق