بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
بە ناوی گەلەوە
ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق
ژمارەی بڕیار: 32
ڕۆژی بڕیار: 6/2/2003
بڕیار
پشت بە حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددەی (56)لە یاسای ژمارە (1)ی هەمواركراوی ساڵی (1992) و لەسەر داوای ئەنجومەنی وەزیران, ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق, لە دانیشتنی ڕۆژی (6/2/2003)یدا ئەم بڕیارەی خوارەوەی دا:
ئەم دەسەڵاتانەی خوارەوە دەدرێن بە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران:
یەكەم: چاوپێخشاندنەوە بە كەم كردنەوە یان زیادكردنی كرێی ئەو موڵكانەی كە لە چوارچێوەی سنوری شارەوانییەكاندا بە كرێ دراون, بە جۆرێكی ئەوتۆ كە لەگەڵ بارودۆخی هەرێمدا بگونجێ.
دووەم: پێویستە لەسەر ئەنجومەنی وەزیران حوكمەكانی ئەم بڕیارە بخاتە بەركار.
سێیەم: هەر دەقێ پێچەوانەی حوكمەكانی ئەم بڕیارە بێت ناخرێتە بەركار.
چوارەم: ئەم بڕیارە لە ڕۆژی دەرهێنانییەوە دەخرێتە بەركارو لە (وەقایعی كوردستان)دا بڵاودەكرێتەوە.
د. كمال عبدالكریم فۆاد
سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق