بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبان
بەناوی گەلەوە
ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستان - عێراق
ژمارەی بڕیار: 15
رۆژی بڕیار: 3/10/2002
بڕیار
پشت بە حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددەی (56) لە یاسای ژمارە (1)ی هەمواركراوی ساڵی (1992)و لەسەر داوای وەزیری دارایی و ئابووری و رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق لە دانیشتنی رۆژی (3/10/2002)یدا ئەم بڕیارەی خوارەوەی دا:-
1-دەسەڵات دەدرێت بە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كە دەرماڵە بە كارمەندانی دایەركانی هەرێم بدات و هەمواریشیان بكات.
2- هەر دەقێ پێچەوانەی حوكمەكانی ئەم بڕیارە بێت ناخرێتە بەركار.
3- ئەم بڕیارە لە رۆژی دەرهێنانیەوە دەخرێتە بەركارو لە وەقایعی كوردستانیشدا بڵاو دەكرێتەوە.
د.رۆژ نوری شاوەیس
سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق