بڕیاری ژمارە (1) ساڵی 2002 بەخشینی دەسەڵاتی لێبوردنی تایبەت لە حوكمدراوەكانی هەرێم بە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران

ژمارەی بڕیار : 1
ساڵی دەرچوون : 2002
بەرکارە

هەموارەکان : 0

یاسا پەیوەستەکان : 0

پڕۆتۆکۆڵ


دەقی یاسا

بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبان
بەناوی گەلەوە
ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستان - عێراق
ژمارەی بڕیار: 1
رۆژی بڕیار: 6/4/2002
بڕیار
پشت بە حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (56) و ماددەی (53) لە یاسای ژمارە (1)ی هەمواركراوی ساڵی 1992و، لەسەر داواكردنی وەزیری داد و ڕەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، ئەنجومەن لە دانیشتنی ژمارە (4)ی رۆژی 4/4/2002یدا بڕیاری ئەمەی خوارەوەی دا:-
یەكەم: بڕیاری ژمارە (10)ی رۆژی 10/10/2001ی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی عێراق پووچەڵ دەكرێتەوە.
دووەم: دەسەڵاتی دەرهێنانی لێبوردنی تایبەت لە حوكمدراوەكانی هەرێم دەدرێت بە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی عێراق.
سێیەم: دەسەڵاتی دەرهێنانی بڕیاری وەستاندنی تەعقیباتی یاسایی و داخستنی ئەوراقی لێ پێچانەوە دەرهەق بە تاوانباران لە قۆناغی لێ پێچانەوەو دادگاسس كردن و ئازاد كردنیشیان دەدرێ بە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی عێراق.
چوارەم: حوكمدراوان و تاوانباران لە یەك جار زیاتر لەم بڕیاری لێبوردنە سوودمەند نابن.
پێنجەم: هەر دەقێ پێچەوانەی حوكمەكانی ئەم بڕیارە بێت، ناخرێتە بەركار.
شەشەم: پێویستە لەسەر ئەنجومەنی وەزیران حوكمەكانی ئەم بڕیارە بخەنە بەركار.
حەوتەم: ئەم بڕیارە لە رۆژی دەرچوونیەوە دەخرێتە بەركارو لە (وەقایعی كوردستان)دا بڵاو دەكرێتەوە.

                                                                                                      د.رۆژ نوری شاوەیس
                                                                                        سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستانی – عێراق