به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌لەوە
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار:48
مێژووی بڕیار: 30/12/1992
بڕیار
به‌پێی حوكمی بڕگه (1)ی له مادده‌ی/56 له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992و له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ڕۆژی 30/12/1992 ئه‌م بڕیاره‌ی دا:
1/دامه‌زراندنی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگای ته‌مییزی هه‌رێمی كوردستان و دادوه‌ران وجێگرانی داوای گشتی له هه‌رێمدا به‌ده‌رده‌كرێ له حوكمی یاسای رێكخستنی دادوه‌ری (القضائي) ژماره (160) ی ساڵی 1979 كارپێكراو.
2/ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمی ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ بكات.
3/ئه‌م بڕیاره له ڕۆژی ده‌رچوونیه‌وه كاری پێ ده‌كرێ و له‌ڕۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه.
نه‌ژاد احمد عزیز ئاغا
و/ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق