به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌لەوە
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار:47
مێژووی بڕیار: 28/12/1992
بڕیار
به‌پێی حوكمی بڕگه (1)ی مادده‌ی/56 له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ڕۆژی 26/12/1992 ئه‌م بڕیاره‌ی دا:
1/ ئه‌و جه‌ژن و بۆنانه‌ی لای خواره‌وه به مۆڵه‌تی ره‌سمی داده‌نرێن بۆ مه‌سیحی یه‌كان:-
أ/ جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح (درودی خوای لێبێ) ڕۆژانی 25 ـ26/كانونی یه‌كه‌م له هه‌ر ساڵێك دا.
ب/ جه‌ژنی گه‌وره سێ ڕۆژ.
ج/جه‌ژنی هه‌ڵكشان (الصعود) یه‌ك ڕۆژ.
2/ ئه‌و بۆنانه‌ی لای خواره‌وه به مۆڵه‌تی ره‌سمی داده‌نرێت بۆ ئاشووریه‌كان:
أ ـ یه‌كی نیسانی هه‌ر ساڵێك سه‌ری ساڵی ئاشووری.
ب ـ جه‌ژنی (نووسه‌ر دیل) یه‌ك ڕۆژ.
3/ 7/ئاب ی هه‌ر ساڵێك به‌ڕۆژی شه‌هیدی ئاشوری داده‌نرێ و ده‌كرێته ڕۆژی ماته‌مینی نه‌ته‌وایه‌تیيان.
4/ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ بكا.
5/ ئه‌م بڕیاره له ڕۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێ و له ڕۆژنامه‌ی ره‌سمی دا بڵاوده‌كرێته‌وه.
نه‌ژاد احمد عزیز ئاغا
و/ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق