به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌لەوە
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار:46
مێژووی بڕیار: 28/12/1992
بڕیار
به‌پێی حوكمی بڕگه (1)ی مادده‌ی/56 له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 له‌سه‌ر پێشنیازی به‌ڕێز وه‌زیری ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و بڕیار له‌سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ڕۆژی 15/12/1992 ئه‌م بڕیاره‌ی دا:
1/بڕگه‌ی (دووه‌م)ی بڕیاری ژماره (21) كه ئه‌نجوه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق له‌ڕۆژی 4/10/1992 دا ده‌ری كردووه، ده‌گۆڕدرێ و به‌م جۆره ده‌خوێنرێته‌وه.
(ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كان به هه‌راج كردنی ئاشكرا (المزایده العلنیه) ده‌فرۆشرێن و سێ له‌سه‌ر چوار به‌شی نرخه‌كانیان ده‌خرێنه گه‌نجینه (خزینه) وه و ئه‌وه‌كه‌ی تری به‌سه‌ر كه‌سانی ئه‌و مه‌فره‌زه‌یه‌دا دابه‌ش ده‌كرێ كه ماڵه‌كه‌یان گرتووه، به‌ڵام ئه‌و شتانه‌ی لێبه‌ده‌ر (استثناء) ده‌كرێن كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگا ره‌سمیه‌كانه‌وه سوودیان لێ ده‌بینرێ و به بێ بریتی (عوض) ده‌یاندرێتێ، له‌م حاڵه‌ته‌شدا مه‌فره‌زه‌كه به چواریه‌كی نرخه قه‌بڵێنراوه‌كه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمه‌وه خه‌ڵات ده‌كرێن.
2/ ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكا.
3/ئه‌م بڕیاره له ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.
نه‌ژاد احمد عزیز ئاغا
و/ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق