به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌لەوە
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار:43
مێژووی بڕیار: 28/12/1992
بڕیار
به‌پێی حوكمی بڕگه (1)ی مادده‌ی/56 له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق له‌دانیشتنی ڕۆژی 26/12/1992 دا ئه‌م بڕیاره‌ی دا:
1/ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانيی كوردستانی عێراق مافی گرتنه ده‌ست و هه‌ڵگرتنی چه‌كێكی شه‌خسی (ده‌مانچه وتفه‌نگی ریزته‌قین، ئالی) یا هه‌ردووكیانی هه‌یه.
2/ ناسنامه‌ی ئه‌ندام یا هه‌ر باوه‌ڕنامه‌یه‌كی ره‌سمی كه م ئه‌ندامێتی یه‌كه‌ی ده‌سه‌لمێنێ به مۆڵه‌تی یاسایی بۆ به‌كارهێنانی ئه‌و مافه‌ی بڕگه (1)ی سه‌ره‌وه داده‌نرێ.
3/ ئه‌ندام به نه‌مانی ئه‌ندامێتیه‌كه‌ی له ئه‌نجومه‌ندا ئه‌و مافه‌ی نامێنێ.
4/ده‌بێ وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ بكه‌ن.
5/ ئه‌م بڕیاره له‌ڕۆژی ده‌رچوونیه‌وه كاری پێ ده‌كرێ و له‌ڕۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه.
نه‌ژاد احمد عزیز ئاغا
و/ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق