به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌لەوە
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار:37
مێژووی بڕیار: 21/11/1992
بڕیار
به‌پێی بڕگه ى (1)ی مادده‌ی/56 له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه و بڕیار له‌سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی 21/10/1992 ئه‌م بڕیاره‌ی دا:
1/به‌مه‌به‌ستی نە‌مری دا به یادی قوربانی یه‌كانی جه‌ریمه‌ی بوردومانكردنی (هه‌ڵه‌بجه)ی شه‌هید به چه‌كی كیمیاوی له‌ڕۆژی 16/3/1988 دا و به نیازی وه‌فاداری بۆ شه‌هیدانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی ی كوردستانى، ڕۆژی( 16/ ئازار) ده‌كرێته ڕۆژی شه‌هید.
2/ئه‌و ڕۆژه له هه‌موو ساڵێكدا به ڕۆژێكی ماته‌مینی ی ره‌سمی داده‌نرێ له‌سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا.
3/ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ بكا.
4/ئه‌م بڕیاره له‌ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له‌ڕۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.
نه‌ژاد احمد عزیز آغا
و/ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق