به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌لەوە
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار:35
مێژووی بڕیار: 14/11/1992
23/ گه‌ڵارێزان/2692 ك
بڕیار
به‌پێی حوكمی بڕگه (1)ی مادده‌ی/56 له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 له‌سه‌ر پێشنیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ڕۆژی 11/11/1992 ئه‌م بڕیاره‌ی دا:
1/هه‌ڵوه‌شاندنی دادگای باڵای شۆرش.
2/هه‌موو حوكمه‌كانی ئه‌م دادگایه كه له‌مه‌وبه‌ر دراون جێ به‌جێ ده‌كرێن به‌هۆی وه‌رگرتنی شه‌رعیه‌تی یه‌وه له‌به‌ره‌ی كوردستانی كه ده‌سه‌ڵاتی (كاری كرده ـالامر الواقع)ی هه‌بووه.
3/ ئه‌و ده‌عوا جینایه‌تی یانه وداواكانی لێ ستاندنی موڵكیه‌تی نه‌گوێزراوه له‌لایه‌ن ئه‌و دادگایه‌وه بینراون، ده‌سپێردرێن به دادگای ته‌مییزی هه‌رێمی كوردستان له ڕۆژی دامه‌زراندنی یه‌وه بۆ پێداچوونه‌وه‌یان.
4/ ئه‌و كێشانه‌ی كه‌تا ئێستا له‌به‌رده‌م دادگای ناوبراو ماون و بڕیاری حوكمیان هێشتا تێدا نه‌دراوه، ده‌سپێردرێن به وه‌زاره‌تی داد كه به پێی جۆری كێشه‌كانیان به‌سه‌ر دادگاكانیدا دابه‌شیان بكا.
5/ دادگای ناوبراو گشت فایل و ئه‌وراقه‌كانی گشت ده‌عواكانی، حوكمیان تێدا ده‌رچووه بێ یان ده‌رنه‌چووبێ ده‌سپێرێ به وه‌زاره‌تی داد.
6/ده‌بێ وه‌زاره‌ته پویه‌نداره‌كان و دادگای باڵای شۆرش ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ بكةن.
7/ئه‌م بڕیاره له ڕۆژی بلاوكردنه‌وه‌یه‌وه له ڕۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.
نه‌ژاد احمد عزیز اغا
و/ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق