به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌لەوە
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار:32
مێژووی بڕیار: 14/11/1992
23/ گه‌ڵارێزان/2692 ك
بڕیار
به‌پێی بڕگه ى (1)ی مادده‌ی/56 له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی 31/10/1992 ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌ركرد:
1/به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی (صنف) دادوه‌رانی دادگاكانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ئه‌وانه‌ی له پله‌ی (2 و 3و 4)ن و مووچه‌یان گه‌یشتۆته نزمترین ڕاده له پله‌ی به‌رزتر، به‌ده‌ر(أستثناء) له ئەحكامى بڕگه‌ی (2/ب)ی مادده‌ی (45)ی یاسای رێكخستنی دادوه‌ری كار پێ كرا‌و.
2/وه‌زیری داد ده‌بێ ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ بكات.
3/ ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ ده‌كرێ له دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی ره‌سمی هةريَم.
نه‌ژاد احمد عزیز ئاغا
و . سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق