به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌لەوە
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار:29
مێژووی بڕیار: 31/10/1992
9/ گه‌لارێزان/2692 ك
بڕیار
به پێی بڕگه‌ی/1 له مادده‌ی/56 ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ڕۆژی 31/10/1992 دا ئه‌م بڕیاره‌ی دا:
1/ دامه‌زراندنه‌وه‌ی زانكۆی سلێمانی له ساڵی خوێندنی (1992 ـ1993)وه.
2/ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ بكا.
3/ ئه‌م بڕیاره له‌ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له ڕۆژنامه‌ی ره‌سمی هه‌رێمدا كاری پێ ده‌كرێ.
نه‌ژاد احمد عزیز ئاغا
و/ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق