به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌لەوە
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار:24
مێژووی بڕیار:7/10/1992ز
15/ره‌زبه‌ر/2692 ك
بڕیار
به پێی بڕگه‌ی/1 له مادده‌ی(56)ی یاسای ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق، ئه‌نجومه‌ن ئه‌م بڕیاره‌ی دا:
1/به بنه‌ڕه‌تی قه‌ده‌غه‌یه مووچه خۆرانی دایه‌ره دارایی یه‌كان و ده‌زگا بازرگانیه‌كان و مووچه خۆره كارگه‌ره‌كان له بواری دارایی و ژمێریاری له دایه‌ره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا ئاڵوگوڕی بازرگانی به پاره‌ی نیشتمانی و بیانییه‌وه راسته‌وخۆ یا و واسیته بكه‌ن.
2/ ئه‌و مووچه خۆره‌ی سه‌رپێچی حوكمی بڕگه‌ی/1 ی ئه‌م بڕیاره ده‌كا، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه به ساڵێك حه‌بس كردن سزا ده‌درێ.
3/هه‌ر كه‌سێك كارمه‌ند بێ یا هاوبه‌ش یا هانده‌ر له ده‌ستاو ده‌ست پێكردنی پاره‌یه‌كی نیشتمانی دا به كه‌متر له به‌های قانونیی خۆی، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه به شه‌ش مانگ حه‌بس كردن سزا ده‌درێ.
4/ ئه‌و پاره ئاڵوگوڕپێكراوه‌ی له حاڵه‌تی ده‌م و ده‌ستدا (حال التبلیس) ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێ، وه‌ك ده‌سكه‌وتێكی بێ ره‌تكردنه‌وه بۆ خه‌زێنه تۆمار ده‌كرێ.
5/ كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمی ئه‌م بڕیاره‌دا دژ بێ.
6/ئه‌م بڕیاره له ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یەوە كاری پێ ده‌كرێ.
7/ له‌سه‌ر وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان پێویسته حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ بكه‌ن.
8/ ئه‌م بڕیاره له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه.
جوهر نامق سالم
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق