به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌لەوە
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان
ژماره‌ی بڕیار:23
مێژووی بڕیار:6/10/1992
14/ره‌زبه‌ر/2692 ك
بڕیار
به پێی حوكمی بڕگه/1 و2 له مادده‌ی/56 یاسای ژماره/1 ی ساڵی/1992 ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره/39ی ڕۆژی 6/10/1992 ئه‌م بڕیاره‌ی دا:
یه‌كه‌م/ ده‌سه‌ڵاتی په‌یوه‌ندیدار له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا به‌رده‌وام ده‌بێ له‌سه‌ر كاركردن به ئه‌ركه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی فیدڕاڵی (یه‌كێتی) و له هه‌ر كارێكدا په‌یوه‌ندی به هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌بێ جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندی به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق ژماره (22)ی ڕۆژی 4/10/1992 قایل ده‌بێ و دان به ئه‌ركه ده‌ستووریه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمدا ده‌نێ.
دووه‌م/ گشت وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێم پێوسته ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ بكه‌ن.
جوهر نامق سالم
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق