به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌ل
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار:22
مێژووی بڕیار:4/10/1992
12/ره‌زبه‌ر/2692 ك
بڕیار
به پێی بڕگه/2 مادده‌ی/56 ى یاسای ژماره/1 ی ساڵی/1992 ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ژماره/38 ی ڕۆژی 4/10/1992 ئه‌م بڕیاره‌ی دا:
یه‌كه‌م/ بڕیاردان له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی راگه‌یاندنی یه‌كێتی فیدراڵی كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراقه‌وه له‌ڕۆژی 4/10/1992 دا پێشكه‌ش كرا‌و دانانی به (دیباجه) و پاڵپشتی قانوونی بۆ ئه‌م بڕیاره له‌به‌ر ئه‌و ناوه‌ڕۆك و رووداوه مێژوویی و سیاسی و قانونیانه‌ی تیایدان.
دووه‌م/ ده‌ستنیشانكردنی په‌یوه‌ندی یاسایی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی دا هه‌ڵبژاردنی جێ و شوێنی سیاسی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و گه‌له‌كه‌ی، به پێی مافی ره‌وای خۆی له‌چاره‌ی خۆنووسین له‌م پله مێژوویی یه‌دا له‌سه‌ر بنچینه‌ی یه‌كێتی فیدڕاڵی له چوارچێوه‌ی عێراقێكی دیموكراتی په‌رله‌مانی ئه‌وتۆدا كه باوه‌ڕی به‌فره حزبی هه‌بێ و ڕێز له مافه‌كانی مرۆڤ بگرێ كه له په‌یمان و باوه‌ڕنامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا دانیان پێدانراوه.
سێ یه‌م/ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێویسته ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ بكا.
جوهر نامق سالم
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق