به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌ل ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق ژماره‌ی بڕیار:21 مێژووی بڕیار:4/10/1992 12/ره‌زبه‌ر/2692 ك بڕیار به پێی حوكمی بڕگه/1 ی مادده‌ی/56 له یاسای ژماره/1 ی ساڵی/1992 ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان له دانیشتنی ڕۆژی 3/10/1992 ئه‌مه‌ی بڕیاردا: یه‌كه‌م/ ناردنه ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو جۆره مه‌كینه و خودڕەو و گشت جیهازه وردیله وپزیشكیه‌كان و يةدەگەكانيان و تە‌واو كه‌ره‌كانیان و داوو ده‌رمان و موادی بنیات نان و كاره‌بایی، ته‌ئسیساتی صحی و مه‌ڕوماڵات بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق قه‌ده‌غه ئه‌كرێت، له حاڵه‌تی به‌قاچاغ بردنیشیدا ده‌ستی به‌سه‌را ده‌گیرێ. دووه‌م/ ئه‌و ماڵه‌ی ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه به‌مه‌زادی ئاشكرا ده‌فرۆشرێ و سێ له‌سه‌ر چواری نرخه‌كه‌ی ده‌خرێته خه‌زێنه‌وه و ئه‌وی تریش به‌سه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌و مه‌فره‌زه‌یه‌ی گرتوویه‌تی دابه‌ش ده‌كرێ. سێیه‌م/ أ ـ شوفێری واسيتةى نه‌قله‌كه‌یان گوێزه‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه به پاره‌یه‌ك جه‌زا ده‌درێ كه له دوو هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ و له ده هه‌زاریش زیاتر نه‌بێ. ب ـواسیته‌ی گواستنه‌وه‌كه ده‌ستی به‌سه‌رداده‌گیرێ ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی له بردنی قاچاغه‌كه ئاگاداربوو. چواره‌م/ ئه‌گه‌ر جه‌زا دراوه‌كه جه‌زاكه‌ی نه‌دا حوكمی مادده/257 ی یاسای گومرگی ژماره 23 ی ساڵی/1969 ی به‌سه‌ردا جێ به‌جێ ده‌كرێ له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی ئه‌و سزایانه‌ی كه له یاسای سه‌ره‌وه‌دا هاتوون سه‌باره‌ت به‌و حاڵه‌تانه‌ی له‌م بڕیاره‌دا نه‌هاتووه. پێنجه‌م: كار به هیچ یاسایه‌ك ناكرێ پێچه‌وانه‌ی حوكمی ئه‌م بڕیاره بێ. شه‌شه‌م/ بۆ ئاسانی پیاده‌كردنی ئه‌م بڕیاره ده‌سه‌ڵات به وه‌زیری ناوخۆ ده‌درێ سه‌رپێچی كه‌ران بۆ ماوه‌یه‌ك كه له (30) ڕۆژی زیاتر نه‌بێ حجز بكا بۆشی هه‌یه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به سه‌رۆك وه‌حده ئیداریه‌كان بدا. حه‌وته‌م/ دادگاكانی (جنح) له هه‌رێمدا ده‌سه‌ڵاتی بینینی ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی هه‌یه كه له ئاكامی پیاده‌كردنی ئه‌م بڕیاره‌دا دێنه ئاراوه، تا ئه‌و كاته‌ی دادگاكانی گومرگ پێك ده‌هێنرێن. هه‌شته‌م/ ئه‌م بڕیاره له‌ڕۆژی په‌سه‌ند كردن و ده‌رچوونیه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراقه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێ. نۆیه‌م/ ده‌بێ وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ بكه‌ن. ده‌یه‌م/ ئه‌و بڕیاره له ڕۆژنامه‌ی (ئەنجومەن) دا بڵاودەکرێتەوە. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق