به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌ل
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار:18
مێژووی بڕیار:22/9/1992
31/گه‌لاوێژ/2692 ك
بڕیار
پشت به‌وه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌رچاویان خست و به پێی ئەحكامی بڕگه/1 ی مادده‌ی/56 له یاسای ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق، ژماره/1 ی ساڵی/1992 ..
ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ڕۆژی 22/9/1992 ئه‌م بڕیاره‌ی دا:-
1- هه‌موو ئه‌و وه‌حده ئیداریانه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا داده‌مه‌زرێنرێنه‌وه كه له پاش مێژووی 11/9/1961 ه‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌تی مه‌ركه‌زییه‌وه هه‌ڵوه‌شاوە‌ته‌وه و به‌و سنووره‌ی كه جاران هه‌یبووه.
2- وه‌زیره پسپۆره‌كان ئه‌م بڕیاره له‌ڕۆژی ده‌رچوونیه‌وه جێ به‌جێ بكات.
3- ئه‌م بڕیاره له رۆژنامه‌ی ره‌سمی و هۆیه‌كانی راگه‌یاندنەوە بڵاوبكرێتەوە.
له‌ڕۆژی بیست و دووی مانگی ئه‌یلولی ساڵی/1992 ی ز، به‌رامبه‌ر به ڕۆژی 31 ی گه‌لاوێژی ساڵی 2692 له هه‌ولێر نووسراوه.
جوهر نامق سالم
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق