به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌ل
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
مێژووی بڕیار:22/9/1992
31/گه‌لاوێژ/2692 ك
بڕیار
به پێی حوكمه‌كانی بڕگه/1 ی مادده‌ی/56 له یاسای ئه‌نجومه‌نی نیشتمانيی كوردستانی عێراق، ژماره/1 ی ساڵی/1992 و له‌سه‌ر پێشنیاری ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانيی كوردستان به پێی حوكمی بڕگه/1ی مادده‌ی/61 ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی.
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانيی كوردستان له ڕۆژی 22/9/1992 ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی بڕیاردا:
1/ هیچ لایه‌نێك به بێ ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانيی بۆی نیه پاره ته‌رخان بكات ، هه‌تا بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان دائه‌نرێ و بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌درێ.
2/ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ ئة‌كات.
له‌ڕۆژی بيست و دووى ئه‌یلولی ساڵی/1992، به‌رامبه‌ر به 31/ گه‌لاوێژ/ ساڵی 2692 ك له هه‌ولێر نووسراوه.
جوهر نامق سالم
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق