به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌ل
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار:14
مێژووی بڕیار:14/9/1992
23/گه‌لاوێژ/2692 ك
بڕیار
به پێی حوكمه‌كانی بڕگه/-1 ی مادده‌ی/56 له یاسای ئه‌نجومه‌نی نیشتمانيی كوردستانی عێراق، ژماره/1- ی ساڵی/1992 وه پشت به‌وه‌ی به‌ڕێزان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانيی بۆ جێ به‌جێ كردنی ده‌قی بڕگه‌ی/1- ی مادده /61 له پێڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق خستیانه‌ڕوو.
ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ڕۆژی 14/9/1992 ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی بڕیاردا:
1/زانكۆیه‌ك له دهۆك به‌ناوی زانكۆی (دهۆك) دابمه‌زرێندرێت.
2/سه‌ره‌تا زانكۆكه له‌دوو كۆلیج پێك دێ.
أ ـ كۆلێجی پزیشكی.
ب ـ كۆلیجی كشتوكاڵی.
3/ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ده‌سته‌ی تایبه‌تی فێركردنی باڵا‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ بكه‌ن.
له‌ڕۆژی 14/ ئه‌یلولی ساڵی/1992 به‌رامبه‌ر به رِوَذى 23/ گه‌لاوێژی ساڵی 2692 ك له هه‌ولێر نووسراوه.
جوهر نامق سالم
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق