به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌ل
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار:12
مێژووی بڕیار:31/8/1992
9/گه‌لاوێژ/2692 ك
بڕیار
به پێی حوكمه‌كانی بڕگه/1- ی مادده‌ی/56 – ى یاسای ئه‌نجومه‌نی نیشتمانيی كوردستان، ژماره/1- ی ساڵی/1992 ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ڕۆژی 31/8/1992ی ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی بڕیاردا:
1/ هیچ وه‌زاره‌تێك یان ئه‌و لایه‌نه‌ی كه سه‌ر به هیچ وه‌زاره‌تێك نییه له هه‌رێمی كوردستاندا مافی ئه‌وه‌ی نیه ئیجازه به دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه و ڕێكخراوه‌كان له هه‌رێمه‌كه‌دا بدات تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانيی كوردستان یاسایه‌كی تایبه‌تی له‌م باره‌یه‌وه ده‌رده‌كات.
2/هه‌موو ئه‌و ئیجازانه هه‌ڵده‌وه‌شێنرێنه‌وه كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌حكامی ئه‌م بڕیاره دراوون.
3/ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ئه‌بێ ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ بكات.
له‌ڕۆژی 31/ی ئابی ساڵی/1992 به‌رانبه‌ر به 9/ گه‌لاوێژی ساڵی 2692 له هه‌ولێر نووسراوه.
جوهر نامق سالم
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق