به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌ل
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق
ژماره:11
بەروارى بڕیار:31/8/1992 ز
9/گه‌لاوێژ/2692 ك
بڕیار
به پێی حوكمه‌كانی بڕگه/1 ی مادده‌ی/56 ى یاسای ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق، ژماره/1 ی ساڵی/1992 .
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان له دانیشتنی ڕۆژی 31/8/1992 ئه‌م بڕیاره‌ی دا:
یه‌كه‌م: له‌سه‌ر هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌و ده‌ستانه‌ی كه‌سه‌ر به هیچ وه‌زاره‌تێك نین له‌و یاسا و بڕیار و پێڕه‌وو و رێنماییانه بكۆڵنه‌وه كه‌له‌لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ناوه‌ندی یه‌وه ده‌رچوونه و ئه‌وانه‌یان لێ بژاره بكه‌ن كه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كانی گه‌لی كوردستاندا ناگونجێن و پێش چاو ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی بخرێن تا بریار له‌سه‌ر ئه‌وانه‌یان بدات كه له‌ناو هه‌رێمه‌كه‌دا به‌كارده‌هێنرێن.
دووه‌م: كار به ئةحكامى ئه‌و یاسا و بڕیار‌و پێره‌وورِيَنمايانة ناكرێت كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ناوه‌ندی يه‌وه ده‌رچوون یا له مه‌ودوا ده‌رده‌چن به تایبه‌تیش پاش كشانه‌وه‌ی ئیداره حكومیه‌كان له 22/10/1991 له هه‌رێمی كوردستان مه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق بڕیار له‌سه‌ر ڕه‌وایی به‌كارهێنانی له‌ناو هه‌رێمه‌كه‌دا بدات.
سێ یه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ئه‌بێ ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ بكات.
له‌ڕۆژی 31/ی ئابی ساڵی/1992 به‌رانبه‌ر به 9/ی گه‌لاوێژی ساڵی 2692 ك له هه‌ولێر نووسراوه.
جوهر نامق سالم
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق