به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌ل ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق ژماره‌ی بڕیار:7 بەروارى بڕیار:11/8/1992 20/خه‌رمانان/2692 بڕیار بەپێی ئةحكامى بڕگه/-1 ی مادده/56- ى یاسای ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق، ژماره/1- ی ساڵی/1992. ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی 10/8/1992 دا ئه‌و بڕیاره‌ی خواره‌وه‌ی داوه: هه‌موو (معاملات)ی كڕین و فرۆشتنی ماڵ و موڵكی نه‌گوێزراوه‌ی لێپرسراوانی پێشووی ڕژێمی عێراق ئه‌وانه‌ی له كاتی راپه‌رینه مه‌زنه‌كه و له‌دوای ئه‌ویشدا چوونه‌وه پاڵ رژێم هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه هه‌تا كاتی دانانی یاسایه‌ك كه چۆنیه‌تی ده‌سكاری كردنی ئه‌و ماڵ و موڵكه ده‌ست نیشان ئه‌كات. له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقه ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ بكات. له‌ڕۆژی 11/ئاب/ 1992 ز، ڕێككه‌وتی 20/خه‌رمانانی ساڵی 2692 كوردی له هه‌ولێر نووسراوه. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق