به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌ل
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار:6
بەروارى بڕیار:11/8/1992
20/خه‌رمانان/2692 كوردی
بڕیار
بەپێی ئەحكامى بڕگه/1 ی مادده‌ی/56 – ى یاسای ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق، ژماره/1 ی ساڵی/1992 .
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی 10/8/1992 ئه‌م بڕیاره‌ی خواره‌وه‌ی داوه.
1/ ده‌ربه‌ست كردنی هه‌موو لایه‌نه ره‌سمی یه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و هاووڵاتیان تا مامه‌ڵه به‌و دراوه له‌به‌ر گێراوانه (استنساخ) به نرخی ته‌واوی خۆیه‌وه بكه‌ن، ئه‌گه‌ر هاتوو یه‌كێ له مه‌رجه‌كانی ئه‌مانه‌ی تێدا هه‌بوو.
2/ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی ئه‌م بڕیاره بكات به پێی یاسا ڕه‌چاوكراوه‌كان توندترین سزا ده‌درێ.
له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ بكات.
له ڕۆژی 11/ ى ئاب ساڵی 1992 ز به‌رامبه‌ر به 20/ خه‌رمانان ساڵی 2696 كوردی له هه‌ولێر نووسراوه.
جوهر نامق سالم
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق