به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌ل
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار:5
مێژووی بڕیار: 10/خه‌رمانان/2692 ك
1/ئاب/1992ز
بڕیار
پشت به ئەحكامى بڕگه/1 - ی مادده‌ی/56 له یاسای ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق، ژماره/1- ی ساڵی/1992 ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان له ده‌یه‌هەم دانیشتنی دا كه له ڕۆژی 6/7/1992 به‌سترا، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی بڕیاردا:
1/ده‌سه‌ڵات به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق بدرێ له ماوه‌یه‌كی گونجاو‌دا ئامارێكی (احصاء) هه‌رێمه‌كه بكات و بۆ جێ به‌جێ كردنی بڕیاره‌كه رِيَنويَنى (تعلیمات)ی تایبه‌ت بۆ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان ده‌ربكات.
له‌ڕۆژی یه‌كه‌می ئابی ساڵی 1992 ڕێكه‌وتی 10/خه‌رمانان/ ساڵی 2692 كوردی له‌هه‌ولێر نووسراوه.
جوهر نامق سالم
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان