به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان به‌ناوی گه‌ل ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق ژماره‌ی بڕیار:3 بەروارى بڕیار: 29/7/1992 ز 7/خه‌رمانان/2692 كوردی بڕیار پشت به ئەحكامي بڕگه/1 ی مادده‌ی/56 له یاسای ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق، ژماره/1 ی ساڵی/1992 ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان له (17)ە‌مین دانیشتنی دا كه له ڕۆژی 22/7/1992 به‌سترا ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی بڕیاردا: 1/ئه‌و ئه‌فسه‌ر وپله‌دارانه‌ی (مراتب) ناو سوپا و پۆلیسی ناوخۆ و ئاسایش كه له كاره‌كانیان دور خرابوونه‌وه و وه‌زیفه‌ی مه‌ده‌نییان پێ سپێردرابوو، چونكه په‌یوه‌ندییان به بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كورده‌وه هه‌بوو، بۆ شوێنه‌كانی خۆیان بگێڕدرێنه‌وه. 2/ده‌سه‌لات به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق بدرێت به پێی یاسا پله‌و پايه (رتبه)ی موسته‌حه‌قیان پێ بدات. 3/وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه بۆیان هه‌یه ڕێنوێنی (تعلیمات)ی تایبه‌تی بۆ جێ به‌جێ كردنی بڕیاره‌كه ده‌ربكه‌ن. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق