به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار: 32
مێژووی بڕیار:20/6/1993
بڕیار
به پێی حوكمی بڕگه (1) له مادده‌ی (56)ی ژماره (1)ی ساڵی 1993 و پێشنیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ڕۆژی 15/6/1993 دا ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌كرد:
1-هه‌ریه‌كێ له خێزانه‌كانی شه‌هیدانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان مه‌بله‌غی (250) دوو سه‌د و په‌نجا دینار مانگانه‌ی ده‌درێتێ هه‌تا ئه‌و وه‌خته‌ی یاسای تایبه‌تی مافی خانه‌نیشینی پێدانیان ده‌رده‌چێ.
2-فه‌رمانبه‌ران و ئه‌وانه‌ی له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ئاسايش و ناوخۆدان و خانه‌نشینه‌كان مانگانه (30) سی دیناریان سه‌رباری مووچه‌كانیان ده‌درێتێ.
3-ئه‌و لیستانه‌ی شه‌هیدان كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراقه‌وه ئاماده‌كراون ده‌كرێنه بنچینه بۆ سه‌رفكردنی ئه‌و به‌خشیشه مانگانه‌یه‌ی بڕگه/1 ی ئه‌م بڕیاره‌دایه.
4-حوكمی بڕگه/1 ی ئه‌م بڕیاره ئه‌و فه‌رمانبه‌ره شه‌هیده ناگرێته‌وه كه ده‌كه‌وێته به‌ر حوكمی بڕیاری (20)ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق كه له رۆژی 20/3/1993 دا ده‌رچووه.
5-وه‌زیری دارایی و ئابووری بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانی جێ به‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره ده‌ربكا.
6-ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ بكا.
7-ئه‌م بڕیاره له رۆژی ده‌رچوونییه‌وه كاری پێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه.
جوهر نامق سالم
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق