به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار: 29
مێژووی بڕیار:27/5/1993
بڕیار
به پێی بڕگه (1) له مادده (56) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992، له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ڕۆژی 25/5/1993 دا ئه‌م بڕیاره‌ی دا:
1/مانگانه‌ی (50) دینار سه‌رباری مووچه‌ی ئاسایی به‌و مامۆستایانه‌ی قوتابخانه‌كانی ئاماده‌یی و دواناوه‌ندی وناوه‌ندی وسه‌رتایی و باخچه‌ی ساوایان ده‌دری كه‌له شوێنی نیشته‌جییانه‌وه بۆ ده‌رس ووتنه‌وه هاتوچۆی شارۆچكه‌ی وكۆمه‌ڵگا گۆنده‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
2/ئه‌و مانگانه‌یه ته‌نیا له مانگه‌كانی خوێندندا ده‌درێ.
3/ئه‌و بڕیاره له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه وله رۆژی 1/10/1993 ه‌وه كاری پێده‌كرێ.
جوهر نامق سالم
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق