به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار: 27
مێژووی بڕیار:27/5/1993
بڕیار
به پێی حوكمی بڕگه (1) له مادده (56)ی یاسای ژماره (1) ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار بڕیار له سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ڕۆژی 25/5/1993 دا ئه‌م بڕیاره‌ی دا:
1/مه‌بله‌غی (350) فلس له‌هه‌ر به‌شداریكی ئاو له‌شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌خرێته سه‌ر لسته‌ی مانكانه‌ی سه‌رفكردنی و وه‌ك داهاتێك بوبه‌رێوه‌به‌رێتی یه‌كانی ئاو‌و ئاوه‌رۆ پارێزگاكانی هه‌رێم تۆمار ده‌كرێ.
2/وه‌زاره‌تی شاره‌وانی گه‌شت و گوزار بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانی جێ به‌جێ كردنی ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ بكا.
3/ده‌بێ وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت وگوزار ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ بكا.
4/ئه‌م بڕیاره له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.
               			                                                                        	  جوهر نامق سالم
                                                                                               سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق