به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار: 20
مێژووی بڕیار:20/3/1993
بڕیار
به پێی حوكمی بڕگه (1) له مادده (56)ی له یاسای ژماره (1) ساڵی 1992 له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستان له دانیشتنی ڕۆژی 16/3/1993 دا ئه‌م بڕیاره‌ی دا:
1/ماوه‌ی گرتن و به‌ندكردنی هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق به خزمه‌تی فیعلی ده‌ژمێدرێ بۆ مه‌به‌ستی زیاده‌ی ساڵانه (العلاوه) و پله به‌رزی (الترفیع) وخانه‌نشینی (التقاعد) به مه‌رجێك گرتن وبه‌ندكردنه‌وه كه به هۆی باری سیاسی و كێشه‌ی كورد و خه‌ڵكی كوردستانه‌وه بووبێ.
2/ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه فه‌رمانبه‌ران تیایدا به‌هۆی بارودۆخی ئه‌وسای كوردستان و كێشه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه له كاره‌كانیان دوور خراونه‌ته‌وه به خزمه‌تی فیعلی ده‌رژمێردرێ بۆ مه‌به‌ستی زیاده‌ی ساڵانه‌و پله به‌رزی و خانه‌نیشینی به مه‌رجێك هۆیه‌كه‌ی سیاسی بووبێ.
3/ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له‌سه‌ر سیاسه‌ت و به‌هۆی كێشه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه له سێداره دراون، (ئیعدام كراون) مافی خانه‌نیشینیان به وه‌رگرتنی مووچه‌ی خانه‌نیشینی راده‌ی هه‌ره به‌رزی ئه‌و پله‌یان ده‌درێتێ كه تیایدا بوون.
4/ماوه‌ی به‌شداربوونی فه‌رمانبه‌ران له شۆرشی ئه‌یلوولدا ساڵی (1974) بۆ مه‌به‌ستی زیاده‌ی ساڵانه و پله به‌رزیی و خانه‌نشینی ده‌ژمێردرێ.
5/ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانی جێ به‌جێ كردنی ئه‌م بڕیاره ده‌ربكا.
6/ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ بكا.
7/ ئه‌م بڕیاره له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.
جوهر نامق سالم
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق