بڕیاری ژمارە (10) ساڵی 1993 گشت ئەو وحدە ئیدارییانەی كە لە پاش (11/9/1961) وە لەلایەن رژێمی عێراقەوە گۆڕدراون بۆ پلەكانی لەمەوبەریان بەرز بكرێتەوە

ژمارەی بڕیار : 10
ساڵی دەرچوون : 1993
بەرکارە

هەموارەکان : 0

یاسا پەیوەستەکان : 0

پڕۆتۆکۆڵ


دەقی یاسا

به‌ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه‌
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار: 10
مێژووی بڕیار:22/2/1993

بڕیار
به‌ پێی حوكمی بڕگه‌ (1) له‌ مادده‌ (56)ی له‌ یاسای ژماره‌ (1) ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له‌ دانیشتنی ڕۆژی 17/2/1993ی دا ئه‌م بڕیاره‌ی دا:
1/گشت ئه‌و وه‌حده‌ ئیداریانه‌ی كه‌ له‌ پاش 11/9/1961 وه‌ له‌لایه‌ن رژێمی عێراقه‌وه‌ گوڕدراون بۆ پله‌كانی له‌مه‌وبه‌ریان به‌رز بكرێنه‌وه‌.
2/ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌م بڕیاره‌ جێ به‌جێ بكات.
3/ئه‌م بریاره‌ له‌ رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.


               

                                                                                                                     جوهر نامق سالم
                                                                                                  سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق