به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق ژماره‌ی بڕیار: 7 مێژووی بڕیار:10/2/1993 بڕیار پشت به بڕگه‌ی (1) له مادده (56)ی له یاسای ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق ژماره (1) ساڵی 1992 . ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستان له دانیشتنی (83)ی ڕۆژی 31/1/1993 دا ئه‌م بڕیاره‌ی خواره‌وه‌ی دا: 1- أ- كرێی هاتوچۆی فه‌رمانبه‌ری پله (1) دوو كورسی ده‌بێ. ب- كرێی هاتوچۆی فه‌رمانبه‌ری پله (2) به خواره‌وه یه‌ك كورسی ده‌بێ. 2-(40) دینار موخه‌سه‌ساتی شه‌وانه سه‌رف ده‌كرێ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نافی 4 دیناریان هه‌بووه، به پێی قانوونی ژماره (30) ساڵی 1980. 3- 30 دینار موخه‌سه‌ساتی شه‌وانه سه‌رف ده‌كرێ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مافی 3 دیناریان هه‌بووه به پێی هه‌مان یاسای بڕگه (2) ی سه‌ره‌وه. 4- 25 دینار سه‌رف ده‌كرێ وه‌ك خه‌رجی نیشته‌جێ به‌شی (2و3) به پێی لیستی ئۆتێل بۆ هه‌ر شه‌وێك. 5- أ-هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك كه ده‌گوازرێنه‌وه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بۆی هه‌یه كه‌ل و په‌لی ماڵه‌كه‌ی بگوازێته‌وه به گوێره‌ی نرخی كاتی گواستنه‌وه. ب-ئةو فةرمانبةرةى كةبرِطةى سةرةوة دةيطريَتةوة بؤى هةية ئؤتؤمؤبيَليَك بةكريَ بطريَت بؤ طواستنةوةى خيَزانةكةى بةطويَرةى نرخى كاتى طواستنةوة . 6-له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ بكا. 7-له‌رۆژی بڵاوببونه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق