به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار: 5
مێژووی بڕیار:28/1/1993
8/رێبه‌ندان/2692
بڕیار
به پێی حوكمی بڕگه (1) له مادده (56)ی له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ڕۆژی 26/1/1993 دا ئه‌م بڕیاره‌ی دا:
یه‌كه‌م: دانانی رۆژی 5/ئاداری/1991 به رۆژی سه‌ركه‌وتنی راپه‌رینی گه‌لی كوردستانی عێراق.
دووه‌م: دانانی رۆژ 20/ئاداری/1991 به رۆژی سه‌ركه‌وتنی راپه‌رینی كوردستانی عێراق.
سێیه‌م: یادی رۆژی راپه‌رین و سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه‌و هه‌موو ساڵی ناهه‌نگ به بۆنه‌یانه‌وه له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا له‌سه‌ر ئاستی ره‌سمی و میللی سازده‌كرێ.
چواره‌م: هه‌ر شارێكی كوردستانی عێراق یادی رۆژی راپه‌رینی خۆی ده‌كاته‌وه به‌و بۆنه‌یه‌وه به‌شێوه‌ی تایبه‌تی ئاهه‌نگ ده‌گێڕێ.
پێنجه‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ بكا.
شه‌شه‌م: ئه‌م بڕیاره له رۆژی ده‌رچوونییه‌وه كاری پێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه.
جوهر نامق سالم
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق