به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌ل
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق
ژماره‌ی بڕیار: 3
مێژووی بڕیار:21/1/1993
بڕیار
به پێی حوكمی بڕگه (1) له مادده (56)ی له یاسای ژماره (1) ساڵی 1992 ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی ڕۆژی 19/1/1993 دا ئه‌م بڕیاره‌ی دا:
1/راگرتنی هه‌موو مامه‌ڵه‌یه‌كی موڵكسه‌ندی و موڵكگۆڕی (الاستملاك والاستبدال) له گشت ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا تا وه‌ختێكی تر جگه له‌و (مامه‌ڵه و داوایانه)ی بڕیاره‌كانی به پله و كۆتایی (الدرجه القطعية) گه‌یشتوون.
2/ده‌بێ وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ بكه‌ن.
3/ئه‌م بڕیاره له‌رۆژی ده‌رچوونییه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه.
جوهر نامق سالم
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق