به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عێراق
ژماره‌ی بڕیار:32
مێژووی بڕیار: 8/11/1997
بڕیار
به پێی حوكمه‌كانی بڕگه (1) له‌مادده (56) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 وله‌سه‌ر بەرچاوخستنى ژمارەى ياسايى لە ئەندامانى ئەنجومەنى نيشتيمانى كوردستانى عێراق ،ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی له دانیشتنی رۆژی 8/10/1997 ی دا ئه‌م بڕیاره‌ی خواره‌وه‌ی ده‌كرد:
1- راگرتنى (تجمید) یاسای ژماره (64)ی ساڵی 1985، یاسای باجی جێماوه‌كان (قانون ضريبة التركات) له هه‌رێمی كوردستان تاكو ماوه‌یه‌كی تر.
2- كار به هیچ ده‌قێكی هاودژی حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره ناكرێ.
3- ئه‌بێ وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ بكه‌ن.
4- ئه‌م بڕیاره له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه كاری پێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه.
جوهر نامق سالم
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق