به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عێراق
ژماره‌ی بڕیار:30
مێژووی بڕیار: 21/10/1997
بڕیار
به پێی حوكمه‌كانی بڕگه (1) له‌مادده (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی ـ عێراق له دانیشتنی رۆژی 21/10/1997 ی دا ئه‌م بڕیاره‌ی خواره‌وه‌ی ده‌كرد:
1-ئه‌نجومه‌نێكی كاتیی بۆ سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستانی عێراق داده‌مه‌زرێ وهه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی یاسایی و دارایی وكارگێڕی پێده‌درێ كه له یاسای سه‌ندیكای ناوه‌ندی پزیشكان ژماره (81)ی ساڵی 1984 ی هه‌مواكراودا هاتووه.
2- ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستانی عێراق ده‌كات وهه‌موو چالاكییه‌كانی ئه‌نجام ده‌دات تا ئه‌و كاته‌ی یاسایه‌كی تایبه‌تیان بۆ ده‌رده‌چێ.
3- ئه‌بێ وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م جێ به‌جێ بكه‌ن.
4- كار به‌هیچ ده‌قێكی هاودژی حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره ناكرێ.
5- ئه‌م بڕیاره له رۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.
جوهر نامق سالم
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق