به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عێراق
ژماره‌ی بڕیار:27
مێژووی بڕیار: 20/10/1997
بڕیار
به پێی حوكمه‌كانی بڕگه (1) له‌مادده (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی ـ عێراق له دانیشتنی رۆژی 20/10/1997 ی دا ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌ركرد:
1- به‌رهه‌ڵڵاكردنی هه‌موو مامه‌ڵه‌یه‌كی به موڵك كردن وگۆڕینه‌وه (معاملات الاستملاك والاستبدال) له هه‌رێمی كوردستان، كه‌به پێی بڕیاری ژماره (3)ی ساڵی 1993 ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق راگیرابوو.
2- كار به‌هیچ ده‌قێكی هاودژی حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره ناكرێ.
3- ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ بكات.
4- ئه‌م بڕیاره له مێژووی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێت.
جوهر نامق سالم
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق