بڕیاری ژمارە (25) ساڵی 1997 كردنی تەمەنی خانەنشینی بە زۆر سەبارەت بە مامۆستای وەرزش و سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی و پسپۆڕی بە (68) ساڵ لە جیاتی (63) ساڵ

ژمارەی بڕیار : 25
ساڵی دەرچوون : 1997
بەرکارە

هەموارەکان : 0

یاسا پەیوەستەکان : 0

پڕۆتۆکۆڵ


دەقی یاسا

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه‌
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عێراق
ژماره‌ی بڕیار:25
مێژووی بڕیار: 6/10/1997

بڕیار
به‌ پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1) له‌مادده‌ (56)ی یاسای ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992 داو له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی ـ عێراق له‌ دانیشتنی رۆژی 6/10/1997 ی دا ئه‌م بڕیاره‌ی خواره‌وه‌ی دا:
1-	كردنی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی به‌زۆر (سن التقاعد الاجباری) سه‌باره‌ت به‌ مامۆستا و مدرس و سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی و پسپۆریی به‌ (68) ساڵ له‌ جیاتی (63) ساڵ.
2-	رةتكردنةوةى (رفض) بڕگه‌ (2)ی پرۆژه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ ده‌سه‌لاتدان به‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی به‌زۆر بۆفه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بۆ ماوه‌ی (5)ساڵ و له‌ جیاتی (63) بكرێ به‌ (68) ساڵ.
3-	ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره‌ جێ به‌جێ ده‌كات.
4-	ئه‌م بڕیاره‌ له‌رۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌ رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێت.

                                                                                                    جوهر نامق سالم
                                                                                   سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق