به‌ناوی خوای گەورە و میهره‌بان به‌ناوی گه‌له‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عێراق ژماره‌ی بڕیار:23 مێژووی بڕیار: 6/10/1997 بڕیار به پێی حوكمه‌كانی بڕگه (1) له‌مادده (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 دا‌و له‌سه‌ر داوای وه‌زیری داد و به‌ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی ـ عێراق له دانیشتنی رۆژی 6/10/1997 ی دا ئه‌م بڕیاره‌ی خواره‌وه‌ی دا: 1-هه‌ر یه‌ك له هه‌ردوو لایه‌نی كرێ (كرێ چی و به‌كرێ ده‌ر پاش تێپه‌ڕبوونی دوو ساڵ به‌سه‌ر بەڵێننامەکەیدا (عقد) بۆیان هه‌یه داوا له فه‌رمانگه‌ی باجی خانووبه‌ره بكه‌ن بۆ دووباره خه‌ملاندنی نرخی ته‌واوی كرێی ئه‌و موڵكانه‌ی كه به‌مه‌به‌ستی نیشته‌جێ كردن (السكن) به‌كارنایه‌ن، حوكمی ئه‌م بڕگه‌یه ئه‌و به‌ڵێننامانه‌ی (العقود) پێش كارپێكردنی ئه‌م بڕیاره‌ش ده‌گرێته‌وه، مێژووی به‌ڵێنه‌كه‌ش ده‌بێته بنچینه‌یه‌ك بۆ حیساب كردنی ئه‌و ماوه‌ی دیاری كراوه ،به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی یاسای كرێی خانووبه‌ره‌ی ژمار (87) ساڵی (1979)ی هه‌موار كرا‌و كه ئێستا كاری پێ ده‌كرێت. 2-دووباره حیساب كردنی كرێی ئه‌و خانووانه‌ی كه حوكمه‌كانی برگه یه‌كی ئه‌م بڕیاره ده‌یانگرێته‌وه له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌نجامی خه‌ملاندن به‌پێ ئه‌و رێژه‌یه‌ی له حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده (4) له یاسای كرێی خانووبه‌ره‌ی كارپێكراو ،ژماره (87)ی ساڵی (1979)ی هه‌موار كراودا هاتووه. 3-هه‌ر یه‌ك له هه‌ردوو لایه‌نی كرێ (كرێ چی وبه‌كرێ ده‌ر) بۆیان هه‌یه له دادگای به‌رایی له شوێنی مولكه‌كه‌دا (اعتراض) له‌بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی خه‌ملاندن بگرن، له‌ماوه‌ی (10) رۆژ له مێژووی گه‌یشتنی بڕیاره‌كه پێیان و بڕیاری دادگاش بڕیاری كۆتایی یه. 4-كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره هاودژ بێت. 5-ده‌بێ وه‌زیره تایبه‌ت مه‌نده‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ بكه‌ن. 6-ئه‌م بڕیاره له مێژووی بڵاوبوونه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێت. جوهر نامق سالم سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق هۆکارە پێویستیەکان هۆكاره پێویستیه‌كانی ئه‌م بڕیاره به‌مه‌به‌ستی دروست كردنی هاوسه‌نگی له نێوان هه‌ردوو لایه‌نی كرێ (كرێچی و به‌كرێ ده‌ر) و هاندانی بزاڤی بیناسازی و ئاوه‌دانكردنه‌وه، سه‌ره‌ڕای داهاته دارایی و ئابووری یه‌كه‌شی، و بۆ دانانی سنوورێك كه یاری به باجه‌كان نه‌كرێ، بۆیه ئه‌م بڕیاره ده‌ركرا.