به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عێراق
ژماره‌ی بڕیار:22
مێژووی بڕیار: 6/10/1997
بڕیار
به پێی حوكمه‌كانی بڕگه (1) له‌مادده (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 دا‌و له‌سه‌ر داوای وه‌زیری داد و به‌ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی ـ عێراق له دانیشتنی رۆژی 6/10/1997 ی دا ئه‌م بڕیاره‌ی خواره‌وه‌ی دا:
1- راگرتنی كاركردن به یاسای ژماره (49)ی ساڵی 1990، یاسای هه‌مواركردنی یاسای به‌كرێدانی ژماره (87)ی ساڵی 1979.
2- راگرتنی كاركردن به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆرش (مجلس قیادة الثورة) ژماره (145)ی 21/5/1991.
3- ئه‌بێ وه‌زیره تایبه‌ت مه‌نده‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ بكه‌ن.
4- ئه‌م بڕیاره له‌رۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێت.
جوهر نامق سالم
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق