به‌ناوی خوای گەورەو و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عێراق
ژماره‌ی بڕیار:21
رۆژى بڕیار: 5/10/1997
بڕیار
به پێی حوكمه‌كانی بڕگه (1) له ماده (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیاری ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی ـ عێراق، ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی رۆژی 5/10/1997 ئه‌م بڕیاره‌ی خواره‌وه‌ی دا:
1- به‌خشینی ده‌رماڵه‌ی پیشه‌یی تایبه‌تی بڕاوه (مخصصات مهنیة خاصة مقطوعة) به‌بڕی (500) دینار مانگانه بۆ خاوه‌نانی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له‌یاسا، یان به‌رامبه‌ره‌كانی، بۆ ئه‌وانه‌ی له فه‌رمانگه و ده‌زگاكانی هه‌رێمدا كار ده‌كه‌ن.
2- دادوه‌ر وسه‌رۆكی یه‌كه ئیداریه‌كان وده‌سته‌ی مامۆستایانی زانكۆ و په‌یمانگاكان وخاوه‌ن پله تایبه‌ته‌كان حوكمه‌كانی بڕگه یه‌ك نایان گرێـته‌وه.
3- ده‌بێ وه‌زیره تایبتمه‌نده‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ بكه‌ن.
4- ئه‌م بڕیاره له‌رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێت.
جوهر نامق سالم
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق